راچڵەكین-
سەرۆكوەزیرانی عیراق دەڵێت، كاروانی خۆشگوزەرانی و ئاوەدانی وڵات بەردەوامە و هەرگیز ناوەستێت.
ئەمڕۆ هەیینی 6ی حوزەیرانی 2025 محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عیراق لەڕێی كورتەنامەوە، پیرۆزبایی هاتنەوەی جەژنی قوربان لە هاوڵاتیان دەكات.
محەمەد شیاع سودانی لەپەیامەكەیدا دەڵێت، بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربان پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی عێراق و هەموو موسڵمانان دەكات:" جەژنێكی تر دێت و وڵاتەكەمان پێشكەوتن و خۆشگوزەرانی بەخۆیەوە دەبینێت، لە سایەی هەوڵە گەورەكانی عیراقییەكانەوە، چەرخی كار و ئاوەدانكردنەوە كەوتە جوڵەوە و هەرگیز ناوەستێت."