130 كەس بەهۆی خواردنی خێراوە ژەهراوی بوون و رەوانەی نەخۆشخانە كران

عێراق

8 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 116

راچڵەكین-

بەڕێوبەرایەتیی تەندروستیی ئەنبار بڵاویكردووەتەوە، لە شاری فەلوجە 130 كەس لە ئەنجامی خواردنی خێرا ژەهراوی بوون.

رۆژی شەممە، بەهۆی خواردنی بێرگرێكـەوە لە خواردنگەیەكی فەلوجە لە ئەنبار، دەیان كەس ژەهراوی بوون و رەوانەی نەخۆشخانە كرا.

ئەمڕۆ یەكشەممە 8ی حوزەیرانی 2025 تەندروستی ئەنبار بڵاویكردووەتەوە،ژمارەی ئەو كەسانەی ژەهراوی بوون، گەیشتووەتە 130 كەس و ژمارەكە لە بەرزبوونەوەدایە.

تەواوی ئەو كەسانەی ژەهراوی بوون رەوانەی نەخۆشخانە كراون و بەشێكیان لەژێر چاودێری ووردی پزیشكیدان.

بەگوێرەی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان بێت، ئەو گۆشتەی لە بێرگرەكەدا بەكارهاتووە، هاوردەكراوی بەستوو بوەو تێكچووە. لەئێستادا خواردنگەكە داخراوەو لێپرسینەوە لەخاوەنەكەیی و كارمەندانی دەكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن