راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
بەپێی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ یەكشەممە 8ی حوزەیرانی 2025 ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، خێرایی با مامناوەند دەبێت، پلەكانی گەرما 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە.
كەشناسی هەرێم دەڵێت، سبەینێ دووشەممە9ی حوزەیرانی 2025 بە گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە هەندێك كات و شوێندا دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور، ئەگەری تاوە بارانێكی كەم هەیە لە ناوچە شاخاوییە سنورییەكان.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ:
هەولێر : 38 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 36 پلەی سیلیزی
دهۆك : 37 پلەی سیلیزی
كەركوك : 41 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 38 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 37 پلەی سیلیزی
سۆران : 36 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 42 پلەی سیلیزی