گەشتیارێك لە ڕووباری سیروان خنكا

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 124

راچڵەكین-

گەشتیارێكی عەرەب كەلەگەڵ چەند هاوڕێیەكیدا بەمەبەستی گەشتكردن روویان لە ناحیەی مەیدان كردووە، بەهۆی مەلەكردن لەئاوی رووباری سیروان خنكا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان بڵاویكردووەتەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە 8ی حوزەیرانی 2025 لە سنووری ناحیەی مەیدان گەشتیارێكی عەرەب بەناوی (جابر نەجم حەمود) لەدایكبووی ساڵی 2004 دانیشتووی شارەبان لەكاتی مەلەكردندا لە روباری سیروان خنكا.

ئاماژە بەوەكراوە،:"ناوبراو لەگەڵ چەند هاوڕێیەكی بەمەبەستی گەشت كردن هاتوونەتە سنووری گەرمیان، لەئێستادا سێ هاوڕێی كە لەكاتی رووداوەكەدا لەگەڵی بوون دەستگیركراون و تەرمی ناوبراو بەمەبەستی توێكاری رەوانەی پزیشكی دادی دەربەندیخان كراوە، هەروەها پۆلیسی مەیدان لەسەر رووداوەكە دەستی بە لێكۆڵینەوە كردووە".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن