ڕاچڵەکین سپۆرت -
دیدیە دیشامپ ڕاهێنەری فەرەنسا لە ئاستی تیپەکەی ڕازی دەرکەوت دوای ئەوەی ئەمڕۆ یەکشەممە لە یارییەکەی خولی چوارەمی نەتەوەکانی ئەوروپا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ئەڵمانیای بردەوە.
دیشامپ لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی TF1ی فەرەنسی وتی، هەوڵدەدەم ئارام بم، کێشەی ئێمە ئەوەیە کە دەستپێشخەرییەکی هێرشبەری زۆرمان بە ڕکابەرەکانمان بەخشی، ئەوەش لە یارییەکەی ئەمڕۆ بەرامبەر ئەڵمانیا بەردەوام بوو، بەڵام بە باشی کارمان کرد و سەرکەوتنێکمان بەدەستهێنا کە یارییەکە ئاسان نەبوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ بیانوویەکم نییە، بەڵام ڕووبەڕووی چەندین کێشە بووینەوە، بەدڵنیاییەوە پلەی سێیەم باشترە لە پلەی چوارەم.
ڕاهێنەرە فەرەنسییەکە لە درێژەی قسەکانیدا وتی: وەرزەکەمان بە بردنەوە لە ئەڵمانیا کۆتایی پێهێنا، دوای ئەوەش پشوو بۆ ڕاهێنەران دەبێت نەک یاریزانەکان.
دیدیە دیشامپ لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: دوو یاری گرنگمان لە پێشە، بەرامبەر ئۆکرانیا و ئایسلەندا، لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالدا.