یاری كۆتایی نەیشنسلیگ قوربانی لێكەوتەوە

وەرزش

پێش 1 هەفتە     ژمارەی بینراو 211


راچڵەكین-

لەیاری كۆتایی نەیشنسلیگدا كەلەنێوان هەردوو هەڵبژاردەی پرتوگال و ئیسپانیا ئەنجامدرا، هاندەرێك دوای ئەوەی دەكەوێتە خوارەوە، گیانی لەدەستدا.

سەرچاوە وەرزشییەكان دەڵێن، لەكاتی بەڕێوەچوونی گێمی زیادكراوی یەكەمی یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەی پرتوگال و ئیسپانیا لەیاریگای ئالیانز ئارینا لە میونشن-ی ئەڵمانیا، هاندەرێكی پرتوگالی لەبەرزی هەشت مەترەوە،كەوتووەتە خوارەوەو گیانی لەدەستداوە.

هەرچەندە لێكۆڵینەوەكان دەستیانپێكردووە، بەڵام تائێستا هۆكاری كەوتنەخوارەوەی ئەو هاندەرە نەزانراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن