كەشناسی هەرێم: تاوەباران دەبارێت

کوردستان

پێش 1 هەفتە     ژمارەی بینراو 395

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

بەپێی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ دووشەممە 09- 06- 2025 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێ كات و شوێن دەگۆرێت بۆ نیمچەهەور، لەكاتەكانی دوای نیوەرۆ ئەگەری تاوە بارانی هەیە لەناوچە شاخاوییەكانی باكوور و باكووری رۆژهەڵات. پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبێتەوە بە (1 – 2 ) پلەی سیلیزی لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

سبەینێ سێشەممە 10- 06- 2025 بەگشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێك ناوچە دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، ئەگەری نمە بارانێكی كەم هەیە لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكانی باكووری رۆژهەڵات. پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ وەك لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە:

هەولێر : 39 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 37 پلەی سیلیزی
دهۆك : 38 پلەی سیلیزی 
كەركوك : 44 پلەی سیلیزی  
زاخۆ  : 39 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 38 پلەی سیلیزی
سۆران : 37 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 45 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن