راچڵەكین -
رووسیا و ئۆكراینا لەچوارچێوەی جێبەجێكردنی رێككەوتنەكەی نێوانیان، ئەو دیلەكانەی جەنگیان ئازاد كرد كە تەمەنیان لەخوار 25 ساڵەوەیە.
ئەمڕۆ دووشەممە 9-6-2025، وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا بڵاویكردەوە، لەچوارچێوەی جێبەجێكردنی ئەو رێككەوتنەی لە دانوستانەكانی ئیستانبوڵ كرا، بڕیاردرا سەربازە دیلەكانی خوار تەمەنی 25 ساڵی لەلایەن هەردوولاوە ئازاد بكرێن.
وەزارەتەكە بەبێ ئاشكراكردنی ژمارەی ئەو دیلانەی ئازادكراون، ئاماژەی بەوەكردووە كە لەدوای ئازادكردنی سەربازە دیلەكانی ئۆكراینا، ئەو وڵاتەش هەمان ژمارەی دیلەكانی رووسیای ئازادكرد و دوای ئەنجامدای پشكنینی پزیشكی، رەوانەی ماڵەوە كرانەوە و بەكەسوكاریان شادبوونەوە.
لەماوەكانی رابردوودا هەریەك لە رووسیا و ئۆكراینا هەزاران سەربازیان یەكتریان ئازادكرد، كە لە بەرەكانی جەنگدا بەدیل گیرابوون.