ڕاچڵەکین سپۆرت -
بارسێلۆنا نزیکە لە دۆزینەوەی ڕێگەیەک بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانەی دەربارەی ڕۆیشتنی مارک ئەندرێ تێر شتیگنی گۆڵپارێز لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی ئێستادا.
بارسێلۆنا دەیەوێت لە گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە ڕزگاری بێت، بەڵام ئەو سوورە لەسەر مانەوە لە یانەکە، بەتایبەتی کە سێ ساڵی ماوە بۆ کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی.
هانسی فلیکی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە ڕەتیکردەوە پشت بە تێر شتیگنی هاونیشتیمانیی خۆی ببەستێت لە گۆڵپارێز کە لە وەرزی داهاتووەوە دەست پێدەکات، پێی باشترە خوان گارسیای گۆڵپارێزی ئیسپانیۆل بگوازێتەوە و گرێبەستی چیزنیشی نوێ کردەوە، کە وەرزی ڕابردوو لەگەڵ تیپەکە درەوشایەوە و بەشداری لە نازناوی ناوخۆییدا کرد.
وەرزی ڕابردوو تێر شتیگن بۆ ماوەیەکی زۆر لە یانەی بەرشەلۆنە ئامادەنەبوو، ئەمەش وایکرد یانەکە چیزنی لە وازهێنان پەشیمان بکاتەوە بۆ ئەوەی شانبەشانی ئیناکی پێنا پاسەوانی تیپەکە بکات.
ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، چارەسەری بارسێلۆنا بۆ قەیرانەکانی، ڕۆیشتنی تێر شتیگن دەبێت بۆ یانەی میلان.
ڕۆژنامەکە ئاشکراشیکردووە، ئەگەر گواستنەوەی مایک ماینان گۆڵپارێزی ڕۆسۆنێری بۆ یانەی چێڵسی سەرکەوتوو بێت، ئەوە دەرگا بەڕووی گواستنەوەی تێر شتیگن لە بەرشەلۆنە دەکاتەوە.
ڕۆژنامە ئیسپانییەکە دووپاتیکردووەتەوە، گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە ڕازی دەبێت پەیوەندی بە میلانەوە بکات، لەوێش گەرەنتی سەرەکی لە پێکهاتەی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە مۆندیالی 2026 دەکات.
یانە کەتەلۆنییەکە 25 ملیۆن یۆرۆ دەداتە گارسیا، کە بڕگەی ئازادکردنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی ئێستای.
بارسێلۆنا بۆ ماوەی پێنج ساڵی داهاتوو، تا هاوینی 2030 سوودمەند دەبێت لە خزمەتەکانی گۆڵپارێزە تەمەن 24 ساڵەکە.