ڕاچڵەکین سپۆرت -
ئەمڕۆ دووشەممە مانچستەر سیتی بە فەرمی ڕۆیشتنی یەکێک لە گۆڵپارێزەکانی ڕاگەیاند کاتێک گرێبەستەکەی لە 30ی حوزەیران کۆتایی دێت.
سکۆت کارسۆنی تەمەن 39 ساڵ، سەرەتا بە خواستن پەیوەندی بە یانەی مانچستەر سیتی کرد، پێش ئەوەی لە هاوینی 2021 گرێبەستەکەی بکاتە هەمیشەیی.
کارسۆن یەکەم یاری خۆی لە سیتی ئەنجامدا کە لە مانگی ئایاری 2021 بەرامبەر نیوکاسڵ یونایتد سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
مانچستەر سیتی لە ڕاگەیەندراوێکدا لە پێگەی فەرمی خۆیدا ڕایگەیاندووە، سکۆت کارسۆن مانچستەر سیتی بەجێدەهێڵێت کاتێک گرێبەستەکەی لەم هاوینەدا تەواو دەبێت.
هەروەها نوسیویەتی: هەمووان لە یانەی مانچستەر سیتی سوپاسی سکۆت دەکەن بۆ ماندووبوون و خۆبەخشییەکەی و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازن بۆ داهاتوو”.
کارسۆن بەشداری کرد لە بردنەوەی 12 نازناوی سیتی لە ماوەی شەش وەرزی ڕابردوودا بە سەرپەرشتی پیپ گواردیۆلا.
یانەی مانچستەر سیتی خۆی ئامادە دەکات بۆ بەشداریکردن لە جامی جیهانی یانەکان کە بڕیارە هەفتەی داهاتوو لە ئەمریکا دەستپێبکات.