راچڵەكین-
پرۆسەی كڕین و وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لەسلێمانی دەستپێدەكات. بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی سلێمانی دەڵێت:" ئەمساڵیش وەك ساڵی رابردوو پڕۆسەی كڕینی گەنم ناوچە بە ناوچە ئەنجام دەدرێت".
ئەمڕۆ سێشەممە 10ی حوزەیرانی 2025 پرۆسەی كڕین و وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی سنووری دەستپێدەكات. بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی سلێمانی لەراگەیەندراوێكدا دەڵێت:" تەنها جوتیارانی سنوری هەردوو بەشی كشتوكاڵی پیرەمەگرون و تانجەرۆ(عەربەت) دەتوانن گەنمەكانیان بهێنن، جوتیارانی بەشە كشتوكاڵیەكانی دیكە رێگایان پێ نادرێت."
ئەم ساڵ حكومەتی عیراق بڕیاریداوە، تەنیا 400 ھەزار تۆن گەنمی جووتیارانی ھەرێمی كوردستان وەربگرێت، لەو بڕە 145 ھەزار تۆن بۆ پارێزگای سلێمانی و 13 ھەزار تۆنیش بۆ پارێزگای ھەڵەبجە دانراوە.