ڕاچڵەکین سپۆرت -
لە چەند ڕۆژی داهاتوودا شەڕێکی توند لە ئارادایە و گرنگترین پرسیار ئەوەیە کێ خەڵاتی باڵۆن دۆر دەباتەوە؟ ئایا لامین یامال دەبێت کە لەگەڵ بەرشەلۆنە سێ نازناوی بەدەستهێناوە، یان عوسمان دێمبلی کە بەهەمان شێوە لەگەڵ پاریس سانجێرمانیش هەمان ژمارەی نازناوەکانی بەدەستهێناوە؟
سەرەڕای ئەم هەموو دووڕیان و گرژی و یاسا نوێیانە بۆ خەڵاتەکە، ناوێکی نوێی سەرسوڕهێنەر و چاوەڕواننەکراو سەریهەڵداوە، ناوێک کە خاوەنی هەموو سیفەتەکانە، یان وردتر بڵێین، هەموو ئەو سیفەتانە دەگرێتەوە کە بۆ ڕۆدری بەکارهاتووە.
ڤیتینیای پورتوگالی، یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمان، لەم وەرزەدا سەرجەم ژمارە پێوانەییەکانی شکاندووە، چ لەگەڵ یانەکەی و چ لەگەڵ هەڵبژاردەکەی. ڤیتینها لەم وەرزەدا و هەموو ئەو سیفەتانەی تێدایە کە ببێتە براوەی باڵۆن دۆر:
1- پاڵەوانی خولی فەرەنسا
2- پاڵەوانی جامی فەرەنسای
3- پاڵەوانی چامپیۆنزلیگی
4- پاڵەوانی نازناوی نەیشنسلیگ
5- یەکدەنگی هەیە
6- کاریگەری بەرچاوی لەسەر یاریگا هەیە
7- کێشەی لەگەڵ هاندەرانی نییە
8- ناڕەزایی نییە بەرامبەر ناوبژیوانان
9- کارت وەرناگرێت
10- تاتۆ ناکات
11- هەژماری سۆشیال میدیای نییە
13- زوو دەخەوێت
ڤیتینها خاوەنی هەموو ئەو سیفەتانەیە کە ڕۆدری هەیبووە، ئایا باڵۆن دۆر دەباتەوە، یان یاسایەکی نوێ دەبێت.