ڕاچڵەکین سپۆرت -
ڕۆژنامەنووس فێران مارتینێز لەڕێگەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆوە بڵاویکردەوە، پلانەکانی گواستنەوەی بارسێلۆنا هیچ گۆڕانکارییەکی گەورەی بەخۆیەوە نەبینیوە، لویس دیاز یاریزانی باڵی کۆڵۆمبی هێشتا ئامانجی سەرەکی یانەکەیە لەم هاوینەدا.
ڕوونیشیکردەوە، ئیدارەی بارسا لەم هەفتەیەدا ئامادەکاری دەکات بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی خوان گارسیا لە چوارچێوەی هەوڵەکانی داڕشتنەوەی تیپەکەدا، ئاماژەی بەوەشکرد، گرێبەستکردن لەگەڵ دیاز لە پێشینەی کارەکانیدا دەمێنێتەوە سەرەڕای ئەوەی هۆشیارییان هەیە کە لیڤەرپوول لە ئێستادا ئامادە نییە ڕێگاکانی لەگەڵ ئەو یاریزانە جیابکاتەوە.
لە هەمان کاتدا بەرپرسانی بلاوگرانا دەزانن کە یانە ئینگلیزییەکە پێویستی بە دەستەبەرکردنی نەختینەیی دارایی هەیە ئەگەر بڕیار بدەن بەردەوام بن لە گرێبەستێکی ئەگەری بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ فلۆریان ویرتز، ئەمەش دەتوانێت دەرگای دانوستانەکانی داهاتوو سەبارەت بە یاریزانە کۆڵۆمبییەکە بکاتەوە.
ئەم هەنگاوەی بارسا بەرەو دیاز پێگەی نیکۆ ویلیامز لە چوارچێوەی پلانەکانی بەرشەلۆنە لاواز کردووە، لە ئێستادا ئیدارەی بارسا بەهیچ شێوەیک بیر لە کڕینی ویلیامز ناکانەوە، سەرەڕای ئەوەی لەم دواییانەدا ئاستێکی باشی پێشکەش کردووە.