بەوێنە.. ئەڵۆنسۆ بە گەشەکردنی جەستەی ئەم یاریزانەی ڕیال مەدرید سەرسامە

وەرزش

4 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 101

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

چابی ئەڵۆنسۆ ڕاهێنەری نوێی یانەی ڕیال مەدرید لەیەکەم مەشق و ڕاهێنانە بە کۆمەڵەکانی شاهانەکان سەرسامی خۆی بۆ گەشەکردنی جەستەی فران گارسیای بەرگریکاری باڵی چەپی یانەکە دەربڕیوە.

گارسیا کە پێشبینی ناکرێ وەرزی داهاتوو ببێتە بەرگریکاری چەپی سەرەکی، بە لەبەرچاوگرتنی ئامادەنەبوونی فێرلاند مێندی بەهۆی پێکانەوە، دەرفەتێکی گرنگی لە جامی جیهانی یانەکاندا دەبێت.

بەرگریکارە لاوەکە هیوادارە ئەڵۆنسۆ بە ئاستی خۆی ڕازی بکات، بەتایبەتی پێش گواستنەوەی ئەلڤارۆ کارێراس.

چابی ئەلۆنسۆ کە بە دادپەروەری و پشتبەستن بە پرەنسیپی "شایستەیی" ناسراوە، دەرگای بەڕووی هەموو یاریزانەکاندا کردۆتەوە تا شوێنەکانیان بەدەستبهێنن، واتە شەڕی نێوان گارسیا و کارێراس چڕ دەبێتەوە.

 

وێنە:

Image

Image

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن