سەرۆكایەتییەكانی عیراق لەبارەی مووچە داوایەك ئاڕاستەی حكومەتی هەرێم دەكەن

عێراق

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 471

راچڵەكین -

چوار سەرۆكایەتییەكەی عیراق بۆ چارەسەركردنی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی جێبەجێ بكات، بۆ ئەوەی بەغداش بتوانێت مووچە دابین بكات.

ئەمڕۆ یەكشەممە 22-6-2025، چوار سەرۆكایەتییەكەی عیراق لە كۆشكی بەغداد كۆبوونەوەو راگەیاندراوێكیان بڵاوكردەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عیراق، لە كۆبوونەوەكەدا وێڕای تاووتوێكردنی بارودۆخی ناوچەكەو بەزاندنی سەروەریی عیراق بۆ هێرشكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ، ئیدانەی هێرشكردنە سەر ئێرانیش كرا و بە سەرپێچییەكی زەقی یاسا نێودەوڵەتییەكان وەسفكرا، داواش لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی كرا كاربكەن بۆ راگرتی شەڕەكەو رێگریكردن لە فراوانبوونی و دەستپێكدرنەوەی گفتوگۆ و هێوركردنەوە لەپێناو سەقامگیربوونی ئاسایشی ناوچەكە.

سەبارەت بە پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، چوار سەرۆكایەتییەكەی عیراق داوایان لە حكومەتی هەرێم كرد بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی جێبەجێ بكات، بۆ ئەوەی حكومەتی فیدراڵی بتوانێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دابین بكات و كێشەكانی دیكەش بەگوێرەی دەستوور و یاسا چارەسەر بكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن