كۆمسیۆن وادەی وەرگرتنی داواكاری تۆماركردنی كاندیدەكان درێژ دەكاتەوە

عێراق

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 202

راچڵەكین-

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایدەگەیەنێت، بۆ كۆتا جار وادەی وەرگرتنی داواكاریی تۆماركردنی كاندیدەكان درێژكردووەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 23ی حوزەیرانی 2025  كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، وادەی وەرگرتنی داواكاریی تۆماركردنی كاندیدەكان تاوەكوو كۆتایی دەوامی فەرمیی ڕۆژی پێنجشەممە، 26-6-2025 درێژ كرایەوە.

پێشتریش كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، ڕایگەیاندبوو، بە پشتبەستن بە ماددەی 20 لە یاسای هەڵبژاردن، ژمارە 12ـی ساڵی 2018ـی هەموار كراو، تۆماری دەنگدەران و فۆرمەكانی نوێكردنەوەی داتای دەنگدەران لە بنكەكانی تۆماركردن لە 22-6-2025  تا 28-6-2025 نمایش دەكرێت.

ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق رۆژی 11ی 11ی 2025 دیاریكردووە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق. 

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن