كۆمسیۆن ووردبینی لیستی ناوی كاندیدان دەستپێدەكات

عێراق

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 152

راچڵەكین-

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند، وردبینی لە لیستی ناوی كاندیدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەستیپێكردووە.

ئەمڕۆ هەیینی 27ی حوزەیرانی 2025 جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پاش ئەوەی رۆژی پێنجشەممە 26ی حوزەیران، وادەی تۆماركردنی ناوی كاندیدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تەواو بوو، كۆمسیۆن دەستی بە وردبینیكردن لە ناوی ئەو كاندیدانەدا كردووە كە بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكەدا پێشكەش كراون".

وتیشی: "پڕۆسەی وردبینی لە ناوی كاندیدان پڕۆسەیەكی گرنگە و پێویستی بە كاتێكی زۆرە، چونكە ژمارەی ناوی ئەو كاندیدانەی پێشكەشی كۆمسیۆن كراون زۆرن".

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، رۆژی 9ی نیسانی 2025  لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا، رۆژی 11ی تشرینی دووەمی ئەمساڵی وەك رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران دیاریكرد.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن