سودانی بە 470 كاندید بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق دەكات

عێراق

13 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 254

محەمەد شیاع سودانی

راچڵەكین -

سەرۆكوەزیرانی عیراق بە فەرمی بەشداریكردنی لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران راگەیاند و سەرۆكایەتی هاوپەیمانییەتییەك دەكات كە 470 كاندید لەخۆدەگرێت.

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، محەمەد شیاع سودانی، هاوپەیمانییەتێكی بۆ بەشداریكردنی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پێكهێناوەو سەرجەم رێكارەكانی بەشداریكردنیشی لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن تەواوكرد.

سەرۆكوەیرانی عیراق بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران، سەرۆكایەتیی هاوپەیمانیەتییەك دەكات بەناوی (هاوپەیمانیی ئاوەدانكردنەوەو گەشەپێدان)، كە 470 كاندید لەسەرجەم پارێزگاكانی عیراق لەخۆدەگرێت و خۆیشی لەسەر پارێزگای بەغدا كاندید دەكات.

بڕیارە رۆژی 11-11-2025، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەنجام بدرێت و زۆرێك لە سەركردە دیارەكانی عیراقیش شاری بەغدا، كە زۆرترین كورسی هەیە، كردووەتە چەقی ململانێكانیان و خۆیان لەسەر بازنەكانی ئەو شارەدا كاندید كردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن