حشدی شەعبی لەسەر دواكەوتنی مووچەی چەكدارەكانی دێتەدەنگ

عێراق

11 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 284

راچڵەكین -

دەستەی حەشدی شەعبی روونكردنەوە لەبارەی هۆكاری دواكەوتنی مووچەی چەكدارەكانی دەدات و رایدەگەیەنێت، مووچەكانیان لە بانكی رافیدەین-ەوە بۆ بانكێكی تر گواستراوەتەوەو لەچەند رۆژی داهاتوو دابەشدەكرێت.

فەرمانگەی دارایی و كارگێڕیی سەر بە دەستەی حەشدی شەعبی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، موچەی كارمەند و چەكدارانی حەشدی شەعبی دابینكراوە و هیچ گرفتێك لە دابەشكردنی نییە.

هۆكاری دواكەوتنی مووچەكانیشیان بۆ ئەوە گەڕێندراوەتەوە كە كارتی نوێی بانكیی بۆ چەكدارەكانیان دروستكراوەو مووچەكانیان كە پێشتر لەسەر بانكی رافیدەین بوو، گواستراوەتەوە بۆسەر بانكی نەهرەین، ئاماژەی بەوەشكراوە كە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە مووچەكانیان دابەشدەكرێت.

راگەیەندراوەكەی حەشدی شەعبی، دوای بڵاوبوونەوەی ئەو دەنگۆیانە هات كە بەهۆی گوشارەكانی ئەمریكا بۆسەر بانكی رافیدەین، دابەشكردنی مووچەی چەكدارانی حەشدی شەعبی راگیراوەو پێیان نادرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن