چارەنووسی بكوژانی محەمەد باقر سەدرو خوشكەكەی یەكلاكرایەوە

عێراق

19 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 638


راچڵەكین-

دەسەڵاتی دادوەری عیراق چارەنووسی بكوژانی محەمەد باقر سەدرو خوشكەكەی ( بنت الهدی)ی یەكلاكردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 30ی حوزەیرانی 2025 دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق بڵاویكردەوە، :" دادگای تاوانەكان بڕیاریدا بەجێبەجێكردنی سزای لەسێدارەدان بەسەر هەریەك لە تاوانباران سەعدون سەبری و هەیسەم عەبدولعەزیز، دوای سەلماندنی تێوەگلانیان لە كوشتنی محەمەد باقر سەدرو خوشكەكەی لەساڵی 1980 و ژمارەیەك هاوڵاتی مەدەنی و ئەندامانی حزبی دەعوەی ئیسلامی لەسەردەمی رژێمی رووخاودا."

ئەبو جەعفەر محەمەد كوڕی حەیدەر كوڕی ئیسماعیل كوڕی سەدر ناسراو بە محەمەد باقر سەدر ساڵی 1935 لە كازمیە لەدایكبووەو بنەچەیان لوبنان-ییە، یەكێكە لەدامەزرێنەری حزبیی دەعوەی ئیسلامی ساڵی 1980 لەگەڵ خوشكەكەی لەلایەن دەسەڵاتی ئەوكاتی عیراق بەتۆمەتی سیخوڕیكردن بۆ ئێران، گولـلەبارانكران.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن