ئایا مباپێ لە یاریی ڕیال مەدرید بەرامبەر یۆڤانتۆس بە شێوەی سەرەکی یاریی دەکات؟

وەرزش

4 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 188

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ڕۆژنامەنووس ئیدو ئەگێری دووپاتیکردەوە، کیلیان مباپێی ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدرید لە ڕووی جەستەییەوە ئامادەیە لەگەڵ تیپەکە بەشداری لە جامی جیهانی یانەکاندا بکات، دوای چاکبوونەوەی لە هەوکردنی گەدە و ڕیخۆڵە.

بەڵام ڕادیۆی کادینا سێر بڵاویکردەوە، سبەی سێشەممە، مباپێ لە پێکهاتەی سەرەکی یانەی ڕیال مەدرید بەرامبەر یۆڤانتۆس لە قۆناغی 16ی جامی جیهانی یانەکاندا بەشداری ناکات و بەڵام بژاردەیەکی بەهێز دەبێت لە سەر کورسی یەدەگ.

بڕیارە چابی ئەلۆنسۆی ڕاهێنەر لە میانی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی پێش یارییەکەدا بە فەرمی هەڵوێستی مباپێ ئاشکرا بکات، کە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بەڕێوەدەچێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن