گواردیۆلا وەڵامی هێرشەکەی ڕافینا دەداتەوە

وەرزش

13 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 193

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی دەربارەی ڕەخنەی هەندێک لە یاریزانان لە مۆندیالی یانەکانی 2025ی ئێستای لێدوانیدا.

جامی جیهانی یانەکان، بە فۆرماتە نوێیەکەیەوە، لە یەکەم خولیدا لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت و ٣٢ تیپ بەشداری تێدا دەکەن.

ڕافینیا ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە ڕەخنەی لە پاڵەوانێتییەکە گرت و ڕایگەیاند، دەستبەرداربوون لە پشووی هاوینە بۆ ئەوەی ناچاربێت بەشداری پاڵەوانێتییەکە بکات، کارێکی خراپە.

یاریزانەکە دۆخەکەی بە ئاڵۆز وەسف کرد، بەو پێیەی داوای بۆچوونی یاریزانان ناکرێت و دەبێت بڕیارەکان جێبەجێ بکرێن.

گواردیۆلا دەربارەی ئەو بابەتە ڕایگەیاند، زۆرێک ڕەخنەیان لە جامی جیهانی یانەکانی 2025 گرتووە، چونکە بەشدارییان تێدا نەکردووە و لە ئێستادا لە ئەمریکا نین.

ڕاهێنەرەکەی مانچستەر سیتی ستایشی ڕکابەرییەکانی کیشوەری کرد و ڕایگەیاند، پارە و هاندەران و بانگەشەو زۆر شتی دیکە لەخۆدەگرێت.

سبەی کاتژمێر 4:00ی بەرەبەیانی بەکاتی کوردستان لە قۆناغی 16ی جامی جیهانی یانەکان مانچستەر سیتی و هیلال ڕووبەڕووی یەکدەبنەوە و براوەیان دەگاتە قۆناغی چارەکی کۆتایی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن