ڕاچڵەکین سپۆرت -
ڕۆژنامەیەکی ئینگلیزی بڵاویکردەوە، لیڤەرپوول لەم هاوینەدا نرخێکی بۆ هارڤی ئیلییۆت یاریزانە ئینگلیزییەکەی داناوە.
ئیلییۆتی تەمەن 22 ساڵ، لە هاوینی ئەمساڵدا لە لیڤەرپوول دوور دەکەوێتەوە، ئەمەش بەهۆی سەختی بەشداریکردنی لە تیپەکەی ئارن سلۆت.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی زە ئەتلەتیک، لیڤەرپوول کراوەیە بۆ فرۆشتنی ئیلییۆت لەماوەی گواستنەوەی هاوینەی ئێستادا.
ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لیڤەرپوول ئامادەیە ئیلییۆت بە 50 ملیۆن پاوەند یان زیاتر لە 40 ملیۆن پاوەند ڕێگەی پێبدات، لەگەڵ بژاردەی کڕینی دووبارە.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئیلییۆت مەرجی داناوە ئەگەر لیڤەرپوول جێبهێڵێت، دەبێت بچێتە تیپێک کە ڕکابەریی چامپیۆنزلیگ دەکات، بۆ ئەوەی ئاستی بەرزی خۆی بپارێزێت.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئیلییۆت سەرنجی تۆتنهام و برێنتفۆرد و ئاڕ بی لایپزیگ بەلای خۆیدا ڕادەکێشێت.
ئیلییۆت تا هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ لیڤەرپوول هەیە، لە هاوینی 2021 گرێبەستی شەش ساڵەی واژۆکرد.
ئیلییۆت وەرزی ڕابردوو 28 یاری لەگەڵ لیڤەرپوول لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان ئەنجامدا و 5 گۆڵی تۆمارکرد و 3 ئەسیستیشی کرد.