راچڵەكین-
وەزارەتی تەندروستی عیراق بڵاویكردووەتەوە، ئەمساڵ 184 حاڵەتی تووشبوون بەتای خوێنبەربوون لەسەرانسەری عیراق ( بەهەرێمی كوردستان)ەوە تۆماركراون.
ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی تەمووزی 2025 وەزارەتی اەندروستی عیراق بڵاویكردەوە، لە هەفتەی رابردوودا 17 حاڵەتی تایخۆێنبەربوون تۆماركراوە و حاڵەتی مردنیش بەو پەتایە هەبووە.
بەگوێرەی ئامارەكەی تەندروستی عیراق بێت، كۆی گشتی توشبووان لە سەرەتای ساڵی 2025ەوە گەیشتووەتە 184 كەس، هاوكات 24 تووشبوو تائێستا گیانیان لەدەستداوە.