كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق: نزیكەی حەوت هەزارو 900 كەس خۆیان بۆ هەڵبژاردن كاندید كردووە

عێراق

پێش 1 هەفتە     ژمارەی بینراو 116


راچڵەكین-

كۆمسیۆنی بالای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ئاشكرای دەكات، نزیكەی حەوت هەزارو 900 كەس خۆیان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران كاندید كردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی تەمووزی 2025 عیماد جەمیل، سەرۆكی تیمی میدیایی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، رایگەیاند:" نزیكەی 7900 كەس بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق خۆیان كاندید كردووە." وەك رووداو بڵاویكردووەتەوە.

وتیشی:" كۆمیسیۆن لە ماوەی ئەم دوو رۆژەدا وردبینیی ناوەكانیان تەواو دەكات."

رۆژی 26ی حوزەیرانی رابردوو دوا وادەبوو بۆ پێشكەشكردنی لیستی كاندیدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق.
 
بڕیارە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق لە 11ی تشرینی دووەمی ئەم ساڵ ئەنجامبدرێت. 

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن