ئینتەرمیلان نرخی هاکان دیاری دەکات

وەرزش

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 177

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ئینتەرمیلان نرخی داواکراوی خۆی بۆ ڕۆیشتنی هاکان چالهانۆگلۆی یاریزانی تورکی لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی ئێستادا دیاریکرد.

ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، هاکان چالهانۆگلۆ لە ڕێگەی دەرچوونە لە ئینتەرمیلان، سەرەڕای ئەوەی ئیدارەی یانەی نیرازۆری داوای لە نێوان 30 بۆ 40 ملیۆن یۆرۆ دەکات بۆ فرۆشتنی یاریزانە تورکەکە.

ئینتەرمیلان تا ئێستا زیاتر لە 70 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی یاریزانە نوێیەکانی هاوینە خەرج کردووە، بەڵام پێشبینی دەکرێت لەم هاوینەدا بەشێک لە یاریزانەکانی بفرۆشێت.

لاگازێتا دیلۆ سپۆرت دووپاتی کردەوە کە ناکۆکییەکانی ئەم دواییەی نێوان کالهانۆغڵو و لاوتارۆ مارتینێز بە ناچاری دەبێتە هۆی ڕۆیشتنی ئەو یاریزانە تورکییە.

بەڵام دۆخی گواستنەوەی لە مانگی ڕابردوودا وەک خۆی ماوەتەوە، چونکە تا ئێستا یانەکە ئۆفەرێکی فەرمی لە یانەی گالاتاسەرای وەرنەگرتووە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئینتەرمیلان ئامادەیە گوێ لە ئۆفەرەکانی یان بێسیکی بەرگریکاری یانەکەی بگرێت، هەروەها دەبێت یانەکە بڕیاربدات داڤیدی فراتێسی بهێڵێتەوە یان بیفرۆشێت، بەتایبەتی دوای ئەوەی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید ئارەزووی خۆی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەربڕی.

سەبارەت بە یاریزانی باڵ دێنزێل دامفریس، یاریزانە هۆڵەندییەکە باشترین وەرزی خۆی لە یاریگای جوزێپی میازا کۆتایی پێهێناوە و لە 45 یاریدا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 11 گۆڵی تۆمارکردووە و 6 ئەسیستیشی کردووە، جگە لە جامی جیهانی یانەکان.

بەرگریکاری ڕاستی هۆڵەندی لە گرێبەستەکەیدا بڕگەی ئازادکردنی 30 ملیۆن یۆرۆی هەیە، کە دەتوانرێت لە نیوەی یەکەمی مانگی تەمموزدا کارابکرێت، لە کاتێکدا ئینتەرمیلان چاوەڕێی ئەوە دەکات بزانێت دۆخەکە چۆنە، سەرەڕای ئەوەی تا ئێستا هیچ ئۆفەرێکی فەرمی بۆ ئەو یاریزانە تەمەن 29 ساڵە پێنەگەیشتووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن