مۆدریچ پشوو بە خۆی نادات

وەرزش

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 146

ڕاچڵەکین سپۆرت - 

 

ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، لۆکا مۆدریچی ئەستێرەی کرواتی کە ئێستا لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید بەشداری مۆندیالی یانەکان دەکات، بەنیازە دوای کۆتاییهاتنی پاڵەوانێتییەکە زوو بگاتە میلان، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ گواستنەوەی فەرمی بۆ یانەی ئەیسی میلان.

بڕیارە بەشداریکردنی مۆدریچ لەگەڵ ڕیال مەدرید لە 13ی تەمموز درەنگتر کۆتایی پێبێت، ئەگەر تیپەکە بگاتە یاری کۆتایی. پاشان ماوەی پشوویەکی کورتی دەبێت، کە بیر لە کورتکردنەوەی دەکاتەوە بۆ ئەوەی لە کۆتایی مانگی تەمموزدا لەگەڵ میلان بگەڕێتەوە مەشق و ڕاهێنانەکان.

ڕۆژنامەکە دووپاتی کردەوە کە مۆدریچی تەمەن 38 ساڵ هەوڵدەدات بەخێرایی خۆی لەگەڵ تیپە نوێیەکەی بگونجێنێت و ئامادەکاری جەستەیی و تەکنیکی تەواوەتی پێش دەستپێکردنی خولی ئیتاڵیا لە 23ی ئاب بکات، ئەمەش ڕەنگدانەوەی پیشەگەریی یاریزانەکە و خواستی ئەو یاریزانە بۆ ئامادەبوون لە ڕۆژی یەکەمەوە لەگەڵ ڕۆسۆنێری نیشان دەدات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن