راچڵەكین-
رێبەری رەوتی سەدر لەبارەی بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق هەڵوێستی روونی خۆی ئاشكراكرد.
ئەمڕۆ هەیینی 4ی تەمووزی 2025 موقتەدا سەدر لە نامەیەكی دەستنووسدا رایگەیاند، ئێمە بەشداری هەڵبژاردن ناكەین، ئەوەی حەز دەكات دەتوانێت بەشداری نەكات، ئەوەی حەزیش دەكات بەشدار بێت با رێگای چێژی دەسەڵات بگرێتە بەر.
سەدر ئاماژەی بەوەشكردووە:" بەدیهێنانی هەق و وەلانانی ساختەكارو گەندەڵ تەنها بەبوونی چەك بەدەستی دەوڵەت، هەڵوەشاندنەوەی گروپە چەكدارەكان، بەهێزكردنی سوپاو پۆلیس، گەرەنتیكردنی سەربەخۆیی عیراق و چاكسازی و لێپرسینەوە لە گەندەڵكاران، دێتە دی.