بەریتانیا پەیوەندییەكانی لەگەڵ سووریا ئاسایی دەكاتەوە

جیهان

11 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 134

راچڵەكین -

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا سەردانی سووریا دەكات و لەگەڵ ئەحمەد شەرع كۆدەبێتەوە، حكومەتی لەندەنیش بە فەرمی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ دیمەشق رادەگەیەنێت و نزیكەی 95 ملیۆن پاوەندیش وەك هاوكاریی پێشكەشی ئەو وڵاتە دەكات.

سەرۆكایەتی كۆماری سووریا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ شەممە 5-7-2025، دیڤید لام، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا سەردانێكی فەرمی بۆ دیمەشق ئەنجامدا و لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆكی قۆناغی راگوزەری سووریا كۆبووەوە.

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، لەدوای كۆبوونەوەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، رایگەیاند: شانشینی یەكگرتوو بڕیاریدا پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی لەگەڵ سووریا ئاسایی بكاتەوەو لە بەرژەوەندیی ئێمەیە پاڵپشتی لە حكومەتی نوێی ئەو وڵاتە بكەین لەپێناو بەرقەراركردنی ئاسایش و بنیاتنانی ئایندەیەكی باشتر بۆ گەلی سووریا، ئەمەش دوای 14 ساڵ لە پچڕانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات وەك سزایەكی بەریتانیا بەسەر رژێمی بەشار ئەسەد.

هاوكات لەگەڵ سەردانەكەی دیڤید لام بۆ دیمەشق، حكومەتی بەریتانیا رایگەیاند: بڕی 94 ملیۆن و 500 هەزار پاوەند وەك هاوكاریی مرۆیی بە حكومەتی سووریا دەبەخشن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن