راچڵەكین-
بەرپرسێكی ئیسرائیلی قسە لەسەر چارەنووسی یۆرانیۆمە پیتێنراوەكەی ئێران دەكات، دوای هێرشەكانی مانگی رابردووی ئەمریكاو ئیسرائیل بۆسەر دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئەو وڵاتە.
ئەو بەرپرسە هاوكات لەگەڵ سەردانەكەی بنیامین ناتانیاهۆ-ی سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل بۆ ئەمریكا رایگەیاند، زانیاریە هەواڵگرییەكانی ئیسرائیل ئەوەیان دەرخستووە، یۆرانیۆمە پیتێنراوەكە هێشتا لەدامەزراوەكانی فۆردۆو تەتەنز و ئەسفەهان بوونی هەیە " هەرسێ دامەزراوەكە مانگی رابردوو لەلایەن ئەمریكا بۆردومانكران."
بەوتەی ئەو بەرپرسە ئیسرائیلییە، ئێران یۆرانیۆمە پیتێنراوەكەی نەگوازتووەتەوە وەك ئەوەی پێشتر بڵاوكرابوەوە.