رووسیا: چاوەڕوانی وەڵامی ئۆكراینا دەكەین

جیهان

15 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 181

راچڵەكین-

وتەبێژی سەرۆكایەتی ڕووسیا (كرملین) ڕایگەیاند، وڵاتەكەی بۆ بەردەوامیدان یان بەردەوامی نەدان بە دانوستانەكان، چاوەڕوانی وەڵامی ئۆكراینا دەكات.

دیمیتری پێسكۆڤ لە لێدوانێكدا بە ڕۆژنامەوانانی وتی: "چاوەڕوانی وەڵامی حكومەتی ئۆكراینا دەكەین، بۆ ئەوەی بزانین كە ئایا دەیانەوێت بەشداری لە خولی سێیەمی دانوستانەكاندا بكەن یان نا؟"

وتیشی: "لەگەڵ ئەوەداین بە ڕێگای دیپلۆماسی ئاشتییانە ئامانجەكانمان بەدی بھێنین، بەڵام تا ئەو كاتەی ئەوە ڕوودەدات، ئۆپەراسیۆنەكانمان (لە ئۆكراینا) بەردەوام دەبن، لەگەڵ ئەوەشدا دۆخەكە ڕۆژانە لە گۆڕاندایە".

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن