تەقینەوەیەك لە تاران روویدا

جیهان

11 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 236

راچڵەكین -

لەئەنجامی روودانی تەقینەوەیەك لە تاران-ی پایتەختی ئێران، چوار كەسی بریندار بوون.

میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 10-7-2025، تەقینەوەیەك لە باڵەخانەیەكی تاران-ی پایتەختی ئەو وڵاتە روویداوە و بەهۆیەوە لانی كەم چوار كەسی بریندار بوون.

فەرمانگەی ئاگركوژێنەوەی تاران لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، رووداوەكە بەهۆی تەقینەوەی بۆری غاز بووە لە نهۆمێكی باڵەخانەی بامشال، بریندارەكانیش تەندروستییان جێگیرەو رەوانەی نەخۆخشانە كراون بەمەبەستی چارەسەركردن.   

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن