مەراسیمی لەناوبردنی چەك لەلایەن پە.كە.كە لەكوێ بەڕێوەدەچێت

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 181

راچڵەكین-

دوای 47 ساڵ لەخەباتی چەكداری، ئەمڕۆ هەیینی 11ی تەمووزی 2025 گروپێك لە گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لەچوارچێوەی پرۆسەی نوێی ئاشتی و وەك نیاز پاكییەك، چەكەكانیان لەناو دەبەن.

هێمن خۆشناو، شارەزای كاروباری سوریا، مەراسیمی لەناوبردنی چەك لە گوندی "قەمچۆخە" لە نێوان شارۆچكەی دوكان - سورداش ئەنجام دەدرێت.

هاوكات چەند زانیارییەكی تر ئاماژەیان بەوەكردووە، مەراسیمەكە لە ئەشكەوتی جاسەنە بەڕێوەدەچێت.كە دەكەوێتە دووری ٥٠ كلۆمەتر لە ڕۆژاوای شاری سلێمانییەوە، دەکەوێتە ناوچەی سورداش، لەسەر ڕێگای سلێمانی - دوکان. جاسەنە لە پشتی گوندی کانی خان، بە بناری چیایەکی گەورەوەیە.

لەمەراسیمەكەدا ئەم كەس و لایەنانە بەشدار دەبن:

- زیاتر لە 100 كەس لە باكوری كوردستان.
- نوێنەرانی لایەنە سیاسیەكان لە هەرێمی كوردستان.
- بەسێ هۆزات و مستەفا قەرەسوو نوێنەرانی پارتی كرێكارانی كوردستان.
- د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی.
-دڵشاد شەهاب نوێنەری نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان.
- هێمن هەورامی نوێنەری مەسعود بارزانی.
-نوێنەری وەزارەتی ناوخۆی عێراق
-لیوا تاریق ئەحمەد نوێنەری وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان.
-نوێنەری یەكێتی نیشتمانیی كوردستان
-هاوسەرۆكان و شاندی پارتی یەكسانی و دیموكراتیی گەلان (دەم پارتی)



 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن