راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
بەپێی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ هەینی 11-07-2025 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ناوچەكانی باكوورنیمچە هەور دەبێت. پلەكانی گەرما بەرزدەبێتەوە بە(2) پلە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
سبەی شەممە 12-07-2025 ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت. پلەكانی گەرما بەرزتر دەبێتەوە بە (1-2) پلە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمرۆ وەك لەخوارەوە ئاماژەی پێكراوە:
هەولێر : 46 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 44 پلەی سیلیزی
دهۆك : 45 پلەی سیلیزی
كەركوك : 48 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 46 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 43 پلەی سیلیزی
سۆران : 43 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 30 پلەی سیلیزی
گەرمیان :50 پلەی سیلیزی