راچڵەكین -
سوپای ئیسرائیل درێژە بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی لە كەرتی غەززە دەدات و داواش لە دانیشتووانی دوو ناوچەی شاری غەززە دەكات بەزووترین كات ناوچەكانیان جێبهێڵن.
ئەمڕۆ هەینی 11-7-2025، ئەڤیخای ئەدروعی، وتەبێژی سوپای بەرگریی ئیسرائیل، لە پەیامێكدا بڵاویكردەوە، هێزەكانی سوپای بەرگریی ئیسرائیل، بڕیاری هێرشكردنی بۆسەر هەردوو بلۆكی 784 و 783 لەشاری غەززە داوە بەئامانجی كۆتایی هێ،ان بە مەترسییەكانی تیرۆریستانی حامس لەو دوو ناوچەیە.
ئەدروعی داوای لە دانیشتووانی ئەو دوو ناوچەیەی شاری غەززە كردووە لەپێناو پاراستنی ژیانیان، بەزووترین كات ناوچەكانیان جێبهێڵن و روو لەو ناوچانە بكەن وەك شوێنی پارێزراو لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە دیاریكراوە.
ماوەی چەند مانگێكە سوپای ئیسرائیل بە ئامانجی كۆتایی هێنان بە جموجۆڵە چەكدارییەكانی حەماس، چەندین ناوچەی كەرتی غەززەی لە دانیشتووانەكانی چۆڵكردووە و وەك ناوچەی مەترسیداری شەڕ، پۆلێنی كردووە، بەگوێرەی زانمیاییەكانیش، تائێستا رووبەرێكی فراوانی كەرتی غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە بە تەواوەتی كۆنترۆڵكراوە، بەو هۆیەشەوە دەیان هەزار كەس ناچاربوون جارێكی دیكە ئاوارە ببنەوەو روو لە ناوچەكانی تری كەرتی غەززە بكەن.