راچڵەكین-
رۆژی 14ی تەمووز لەهەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە، بەڵام لەعیراق ئەو پشووە هەڵوەشاوەتەوەو لەو رۆژەدا دەوامی فەرمانگەكان ئاساییە.
ڕۆژی دووشەممە 14ی تەممووز بە بۆنەی شۆڕشی تەمموزی 1958و گۆڕینی رژێمی عیراق لە پادشاییەوە بۆ كۆماری، لە هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی دەبێت و ئەوەش لە ڕۆژژمێری پشووەكانی حكومەت جێگیر كراوە.
ئەوەی جێی سەرنجە پشووی رۆژی 14ی تەمووز ساڵی رابردوو لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق هەڵوەشێندرایەوە، بەپاساوی ئەوەی ئەو رۆژە " خۆێناوی" بووەو پێویست ناكات بكرێتە پشوو.