مووچەی ساڵانەی ماستانتونۆ لە ڕیال مەدرید چەندە؟

وەرزش

06/08/2025     ژمارەی بینراو 347

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

لە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانیدا ئەو مووچەیەی ئاشکرا کرد کە فرانکۆ ماستانتونۆی ئەرجەنتینی لە یانەی ڕیال مەدرید وەریدەگرێت، لە وەرزی 2025-2026 دەست پێدەکات.

یاریزانە باڵە ئەرجەنتینییەکە هاوینی ئەمساڵ لە یانەی ڕیڤەر پلێتەوە بە بڕی 63 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەکەیەوە کرد و گرێبەستەکەی بۆ ماوەی شەش ساڵ واژۆکرد.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی کەتەلۆنی، ماستانتونۆ مووچەی ساڵانە لە 3.5 ملیۆن یۆرۆ زیاتر نابێت.

ڕۆژنامەکە ڕوونیشیکردووەتەوە، ئەم مووچەیە کەمترە لەوەی جولیان ئەلڤارێزی هاونیشتیمانییەکەی لە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بەدەستیدەهێنێت، کە هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکە کە هاوکات دەرچووی یانەی ڕیڤەر پلێتە، لە هەر وەرزێکدا ٦.٦ ملیۆن یۆرۆی دەستدەکەوێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن