رۆژنامەی سەباح: بەمنزیكانە هەناردەی نەوت دەستپێدەكاتەوە

ئابوری

07/08/2025     ژمارەی بینراو 285

راچڵەکین-

سەرچاوەیەك لەوەزارەتی نەوتی عیراق جەختلەوەدەكات، گفتوگۆكانی تایبەت بەهەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان قۆناغی باشی بڕیوە.

ئەو سەرچاوەیە لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی سەباح-ی عیراقی ئاماژەی بەوەكردووە، هەرچەندە هەناردەكردنەوەی نەوت لەڕێی بەندەری جیهان هێشتا بەتەواوی دەستیپێنەكردووە، بەڵام گفتوگۆكان لەوبارەیەوە قۆناغی پێشكەوتووی بڕیوە و تەنها چەند وردەكارییەكی بچووك ماون.

ئاماژەی بەوەشكردووە، وەزارەتی نەوتی عیراق هەنگاو بەرەو رێكەوتنێكی ئەرێنی دەنێت، لەم ماوەیەشدا لێكتێگەیشتنە هونەر و لۆجستییەكانی تایبەت بەهەناردەكردنەوەی نەوت تەواو دەكرێن.

سەرچاوەكەی نەوتی عیراق جەختی لەوەكرد، كۆمپانیای سۆمۆ ئامادەیە بۆ دەستكردن بەپرۆسەی هەناردەی نەوت لەكاتی گەیشتن بەرێكەوتن لەوبارەیەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن