ڕاچڵەکین سپۆرت -
ماریۆ بالۆتێلی هێرشبەری دێرینی ئیتاڵی جارێکی دیکە مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا بە لێدوانی گاڵتەجاڕانە سەبارەت بە داهاتووی تۆپی پێی، "خەونەکەی" ئاشکرا کرد کە پەیوەندی بە یانەی ڕیال مەدریدەوە بکات لەکاتێکدا بەدوای یانەیەکی نوێدا دەگەڕێت دوای ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ جێنەوا لە مانگی حوزەیرانی 2025 کۆتایی هات.
بالۆتێلی کە لە 12ی ئاب تەمەنی دەبێتە 35 ساڵ، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گازێتا ئێکسپرێس ڕوونیکردەوە، ئامانجی ئەوەیە دوو سێ ساڵی دیکە یاری بکات پێش ئەوەی بەڵێنێکی بە ئینۆکی برای جێبەجێ بکات کە شانبەشانی ژیانی وەرزشی خۆی تەواو بکات. ئەو یاریزانە بە گاڵتەجاڕیەوە دەڵێت: خەونی من یاریکردنە بۆ یانەی ڕیال مەدرید.
پاشان بە جددی ئاماژەی بەوەشکرد، بەدوای یانەیەکدا دەگەڕێم متمانەم پێببەخشێت، دوای ئەوەش پەیوەندی بە براکەمەوە دەکەم کە لە ئێستادا لە خولی پلە نزمەکان یاری بۆ فادۆ دەکات.
ئەو هێرشبەرە نازناوی "سوپەر ماریۆ"ی لێنراوە، لەگەڵ 12 یانە لە ئیتاڵیا، ئینگلتەرا، فەرەنسا، سویسرا و تورکیا، لەنێویاندا یانە گەورەکانی وەک ئینتەرمیلان، مانچستەر سیتی و لیڤەرپوول، ژیانی وەرزشییەکی پڕ لە بەرهەمی هەبووە، بەهرە ناوازەکەی لەگەڵ هەڵوێستە مشتومڕاوییەکان تێکەڵ کردووە، ئێستاش بەدوای تەحەدای کۆتاییدا دەگەڕێت بۆ کۆتاییهێنان بە ژیانی پیشەیی خۆی.
سەرەڕای نەبوونی ئۆفەرە پشتڕاستکراوەکان، بەڵام لەم دواییانەدا بالۆتێلی پەیوەندی بە یانەی ڕیال مورسیا لە خولی پلە سێی ئیسپانیا کردووە. یاریزانەکە بەردەوامە لە ڕاهێنانەکان بۆ پاراستنی لەشجوانی خۆی، بەو هیوایەی ئەو تیپە بدۆزێتەوە کە دەرفەتی ئەوەی پێبدات دەست بە دوا ساتەکاندا لەگەڵ براکەی یاریی بکات.