راچڵەكین -
لەسنووری قەزای مێرگەسۆر، منداڵێك لە زێی گەورە خنكا و تەرمەكەشی لەلایەن تیمەكانی مەلەوانییەوە دەرهێنرا.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ئیدارەی سۆران، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 21-8-2025، ئاگاداركرانەوە لە بوونی رووداوێكی خنكان لە زێی گەورە / بلێ لەسنوری قەزای مێرگەسۆر.
لەدوای رووداوەكە، دەستبەجێ تیمەكانی مەلەوانیی سنوری قەزای مێرگەسۆر و سۆران، گەیشتنە شوێنی رووداوەكەو توانییان تەرمی منداڵەكە لە رووبارەكە دەربهێنن.
بەرگری شارستانی سۆران ئاماژەی بەوەكردووە، بەپێی زانیارییەكان، منداڵە خنكاوەكە تەمەنی 10 ساڵە و بەمەبەستی مەلەوانی، لەگەڵ خانەوادەكەی ڕووی لە ناوچەكە كردبوو.