پێکهاتەی چاوەڕوانکراوی بەرشەلۆنە بۆ یاریی بەرامبەر ڕایۆ ڤاییکانۆ

وەرزش

31/08/2025     ژمارەی بینراو 218

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ئەمڕۆ کاتژمێر 10:30 ی شەو بە کاتی کوردستان، لە یارییەکانی هەفتەی سێیەمی خولی پلە یەکی ئیسپانی، یانەی بەرشەلۆنە پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی خولەکە دەبێتە میوانی یانەی ڕایۆ ڤاییکانۆ.

کوڕانی هانسی فلیک چاویان لەسەر سێیەم بردنەوەی لەسەر یەکە بۆ ئەوەی خاڵەکان بچننەوە و بگەنەوە بە یانەی ڕیال مەدرید کە شەوی ڕابردوو بە ئەنجامی 2-1 شکستی بە مایۆرکا هێنا.

بەرشەلۆنە بەبێ چوار یاریزانی هەریەک لە مارک ئەندری تیر شتیگن و دانێیل ڕۆدریگێز و گاڤی و مارک بیرنال ڕووبەڕووی ڕایۆ دەبێتەوە.

 

پێکهاتەی چاوەڕونکراوی بەرشەلۆنە بۆ یاریی بەرامبەر رایۆ ڤاییکانۆ:

 

گۆلپارێز: جوان گارسیا.

هێڵی بەرگری: کۆندی ، کۆپارسی ، ئاڕاوخۆ ، باڵدی.

هێڵی ناوەند: پێدری ، دی یۆنگ ، ئۆلمۆ.

هێڵی هێرشبەر: ڕافینیا ، یامال ، تۆرێس.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن