فێرمین لۆپێز بەرشەلۆنە لە بڕیاری کۆتایی خۆی ئاگادار کردەوە

وەرزش

01/09/2025     ژمارەی بینراو 271

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

داهاتووی فێرمین لۆپێزی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە کۆتایی هات، دوای ئەوەی یاریزانە ئیسپانییەکە دوا بڕیاری خۆی بۆ بەردەوامبوون لە یانەکەی دا.

ئەمەش سەرەڕای گرنگیدانێکی بەرچاوی بەرپرسانی یانەی چێڵسی بۆ گواستنەوەی لۆپێز لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەدا.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، فێرمین لۆپێز لە کۆتا ڕۆژی گواستنەوەی یاریزاناندا ئیدارەی بەرشەلۆنەی ئاگادارکردووەتەوە کە بڕیاریداوە بۆ هەمیشەیی لە یانەکە بمێنێتەوە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، بارسێلۆنا زۆر گرنگی بە دۆسیەی فێرمین نادات، بە مەرجێک ئەو یاریزانە داوای جێهێشتنی تیپەکەی نەکردبێت.

دیکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی بارسا، لە زیاتر لە بۆنەیەکدا بە ڕوونی باسی لەوە کردووە کە ئامانجی پاراستنی یاریزانە ناوازەکانی ناو پێکهاتەکەیە، ئەمەش دوای بڕیاری مانەوەی یاریزانەکە بەدەستی هێنا.

چێڵسی ئۆفەرێکی فەرمی بە بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ پاداشتی پەیوەست بە ئاستەکانی پێشکەش کردبوو، بەڵام بەرشەلۆنە وەڵامی نەدایەوە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو بڕە پارەیە زۆر لە بەهای بازاڕی یاریزانەکە زیاتر بوو، بەتایبەتی کە ئەو یاریزانە بۆ فرۆشتن نەبوو.

ڕۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، گرنگیدانەکەی چێڵسی وایکردووە ئەو یاریزانە بیر لە پێگەی خۆی بکاتەوە لە بەرشەلۆنە، بەتایبەتی کە پێگەی پەسەندکراوی لە پشت هێرشبەرەکەوە یاریزانە دیارەکانی وەک دانی ئۆلمۆ و ڕافینها لەخۆدەگرێت.

هەروەها لەم وەرزەدا هەلەکانی فێرمین لۆپێز بۆ یاریکردن لە باڵی چەپدا کەمبوونەتەوە دوای هاتنی مارکوس ڕاشفۆرد.

سەرەڕای پێشنیاری مووچەی بەرز لەلایەن بلوزەوە، لە کۆتاییدا فێرمین بڕیاریدا لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە بمێنێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن