کارڤاخال: هیوادارم ئەم ئەستێرەیە پەیوەندی بە ڕیال مەدریدەوە بکات

وەرزش

02/09/2025     ژمارەی بینراو 150

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

دانی کارڤاخال کاپتنی یانەی ڕیال مەدرید مشتومڕەکانی داهاتووی ڕۆدریگۆ هێرناندێزی یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی کردەوە و ئاشکرای کرد کە پێشتر قسەی لەگەڵ کردووە سەبارەت بە ئەگەری پەیوەندیکردنی ڕۆژێک بۆ یانەکەی، کارڤاخال هاوڕێ نێودەوڵەتیەکەی بە یاریزانێکی گەورە وەسف کرد و هیوای خۆی دەربڕی کە لە داهاتوویەکی نزیکدا درێسی لۆس بلانکۆس لەبەر بکات.

لە میانی لێدوانەکانیدا کارڤاخال دووپاتیکردەوە: پێشتر لەگەڵیدا قسەم لەسەر ئەو بابەتە کردووە، هیوادارم لە داهاتوودا بتوانێت گرێبەست لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید بکات؛ یاریزانێکی خەیاڵییە، ئەم قسانە ڕەنگدانەوەی خواستێکە لەناو ژووری جلگۆڕینی ڕیال مەدرید بۆ بینینی ڕۆدری پەیوەندی بە پێکهاتەی چابی ئەڵۆنسۆوە بکات، بەتایبەتی لەگەڵ گەڕانی بەردەوامی ئەو یاریزانانەی کە توانای پێشەنگی هێڵی ناوەڕاستیان هەبێت بۆ ساڵانی داهاتوو.

ڕۆدری بە یەکێک لە یاریزانە دیارەکانی ئەمرۆی جیهان دادەنرێت. ڕۆڵی سەرەکی بینیوە لە باڵادەستی مانچستەر سیتی لە ناوخۆ و ئەوروپا لە سەردەمی پیپ گواردیۆلا، هەروەها یاریزانێکی سەرەکی بوو لە بردنەوەی یەکەم نازناوی چامپیۆنزلیگی یانەکەدا، توانای کۆنترۆڵکردنی تۆپ و بنیاتنانی یاری بەرگری و هێرشبەری وای لێدەکات ببێتە ئامانجێکی نایاب بۆ هەر یانەیەکی گەورە.

بەڵام پەیوەندی بەهێزی ئەو یاریزانە لەگەڵ مانچستەر سیتی و گرێبەستە درێژخایەنەکەی وا دەکات گواستنەوەی بۆ ڕیال مەدرید لە ئێستادا قورس بێت. بەڵام لێدوانەکانی ئەم دواییەی کارڤاخال دەرگا بەڕووی ئەگەری بینینی یەکێک لە باشترین یاریزانە ناوەڕاستەکانی جیهان لە سپی پۆشەکان لە داهاتوودا بە کراوەیی دەهێڵێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن