دواین زانیاری لەبارەی رووداوی تەقەکردن لە رۆژنامەنووس هێمن مامەند

کوردستان

02/09/2025     ژمارەی بینراو 373

راچڵەکین-

کەمێک پێش ئێستا لە یەکێک لە گەڕەکەکانی سلێمانی تەقە لە رۆژنامەنووس هێمن مامەند کرا.

بەگوێرەی زانیارییەکان، کەمێک پێش ئێستا لە گەڕەکی عەقاریی شاری سلێمانی تەقە لە رۆژنامەنووس هێمن مامەند کرا و دەوترێت، فیشەکێک بەر قۆڵی کەوتووە و فیشەکێکی تریش تەنها ئۆتۆمبێلەکەی پێکاوە.

زانیارییەکان ئەوە دەخەنەڕوو، ئەو کەسانەی تەقەیان لە ناوبراو کردووە ماتۆڕسکیلیان پێبووە و دوای رووداوەکەش دەستبەجێ هێمن مامەند گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و لە ئێستاشدا تەندروستی جێگیرە، هەروەها هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن