سەندیکای رۆژنامەنووسان: تەقەکردن لە هێمن مامەند رەفتارێکی ترسنۆکانەیە

کوردستان

02/09/2025     ژمارەی بینراو 108

راچڵەکین- 

لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە لەبارەی رووداوی تەقەکردن لە هێمن مامەند.

لە راگەیەندراوەکەی لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستاندا هاتووە: تەقەکردن لە رۆژنامەنووس هێمن مامەند رەفتارێکی ترسنۆکانە و دوورە لە پیشەی خەڵکی ئازا.

دەقی راگەیەندراوەکە:
تەقەکردن لە رۆژنامەنووس ھێمن مامەند رەفتارێکی ترسنۆکانەو دوورە لە کارو پیشەی خەڵکی ئازا، چونکە رۆژنامەنووس ھەڵگری چەک نیە تا بە چەک تەقەی لێبکرێت و ئەم حاڵەتەش دەچێتە خانەی ھەوڵدان بۆ تیرۆرکردن..
سوپاس بۆخوا  ناوبراو ئێستا باری تەندروستی زۆر باشە..
داواکارین دەزگا بەرپرسەکان لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر ئەم بابەتە بکەن و ئەنجامدەران ئاشکرا بکەن، چونکە ژینگەی میدیای سلێمانی رۆژنامەنووسی تێدا تیرۆر نەکراوە، با ھەموومان ھاوکارو ھاریکاریی یەکتر بین تا پایتەختی رۆشنبیریی ھەرێمەکەمان بە پاکی و بە جوانیی بۆ میدیاکاران بمێنێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن