سبەینێ مووچە دابەشدەكرێت؟

کوردستان

03/09/2025     ژمارەی بینراو 314

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانكە بازرگانییەكان لەبارەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 6ی فەرمانبەران لەرۆژی پێنجشەممە 4ی ئەیلول روونكردنەوە دەدات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی ئەیلولی 2025 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانكە بازرگانییەكانی سەر بەوەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە:"لەگەڵ ئەوەی ڕۆژی پێنجشەممە، 4ی ئەیلوولی 2025، لەسەرجەم دام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە، بەڵام دابەشكردنی مووچە بە پێی خشتەی ڕاگەیەنراو بەردەوام دەبێت."

ئەوەش روونكراوەتەوە:" دەوامی سەرجەم ئەو بانكانە ئاسایی دەبێت، كە ئەركی دابەشكردنی مووچەیان لە ئەستۆدایە."

سبەینێ پێنجشەممە 4ی ئەیلولی 2025 بەبۆنەی لەدایك بوونی پێغەمبەر محەمەد (د.خ)، پشوی فەرمییە لە سەرجەم وەزارەت و دامودەزگا حكومییەكان.

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن