ڕاچڵەکین سپۆرت -
هەڵبژاردەی بەڕازیل کۆتا دوو یاریی خۆی لە پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیال بەرامبەر هەڵبژاردەکانی چیلی و بۆلیڤیا دەکات و کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری سامبا نەیمار جۆنیۆری بانگهێشت نەکرد.
هەواڵەکان وا بڵاوکرانەوە کە کارلۆ ئەنچیلۆتی بەهۆی ئامادە نەبوونی نەیمار لە ڕووی جەستەییەوە بانگهێشت نەکراوە.
نەیمار جۆنیۆری تەمەن 33 ساڵ و ئەستێرەی یانەی سانتۆسی بەڕازیلی دووپاتی کردەوە کە بانگهێشت نەکردنی بۆ هەڵبژاردەکەی پەیوەندی بە پێکان و باری جەستەییەوە نییە و هۆکارەکەی تەکنیکیە.
کارلۆ ئەنچیلۆتی لەسەر ئەو بابەتە وەڵامی نەیمار جۆنیۆری دایەوە و وتی: بەڵێ نەیمار لەبەر هۆکاری تەکنیکی بانگهێشت نەکراوە.
ئەنچیلۆتی وتیشی: "ڕاستە، بڕیارێکی تەکنیکی بوو لەسەر بنەمای چەند هۆکارێک"، ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵبژاردنەکان پەیوەستن بە چەندین پێوەرەوە پەیوەستن بە ئامادەیی یاریزانەکان و هەڵبژاردنی ستافی تەکنیکی.