یۆرگن کڵۆپی ئەڵمانی و راهێنەری یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی رایدەگەیەنێت کەوا لیۆنێل مێسی ئەستێرەی بەرشلۆنە لە رۆناڵدۆی یاریزانی یوڤی باشترە.
لە لێدوانێکیدا کە بۆ رۆژنامەی میرەری داوە، کڵۆپ وتویەتی " لەلای من مێسى باشترە، ڕێزێکى زۆر و بێ سنورم بۆ ڕۆناڵدۆ هەیە، لە دژى هەردووکیاندا یاریمان کردووە و ئەستەمە بەرگری لە تۆڕی گۆڵەکەت بکەیت لە بەرامبەر ئەواندا"
هەروەها وتویەتی " هەردووکیان یاریزانى زۆر باشن، هەردەم دەتوانن جیاوازى درووستبکەن، میسى شتەکان زۆر ئاسان دەکات، لەبەرئەوە کەمێک زیاتر پێى سەرسامم لە چاو ڕۆناڵدۆدا"