ڕاچڵەکین سپۆرت -
ئەمڕۆ کاتژمێر 7:45 خولەکی ئێوارە بە کاتی کوردستان، لە یارییەکانی گەڕی دووەمی قۆناغی یەکەم یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی لەدەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی کایرات ئەڵماتێی کازاخستانی.
یانەی ڕیال مەدرید لەیەکەم گەڕدا توانی لە نێو یاریگا و هاندەرانی خۆیدا شکست بە یانەی مارسیلیای فەڕەنسی بهێنیت و لەم یارییەدا چاوی لە دووەم سەرکەوتنە بۆ ئەوەی لە ڕیزی پێشەوە بێت و ڕاستەوخۆ بگاتە قۆناغی 16.
لەم یارییەدا چابی ئەلۆنسۆ ڕاهێنەری شاهانەکان لە تواناکانی هەریەک لە دانی کارڤاخال بەهۆی سڕکردنەوە و ترێند ئەلیکساندەر ئارنۆڵد و میلیتاو و مێندی و ڕۆدیگێر بێبەش دەبێت، بەڵام فران گارسیا و ئەسینیسۆ بە شێوەی سەرەکی یاریی دەکەن.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ڕیال مەدرید بۆ یارییەکەی بەرامبەر کایرات:
گۆڵپارێز: کۆرتوا.
هێڵی بەرگری: ئەسینسیۆ ، هاوسن ، کارێراس ، فران گارسیا.
هێڵی ناوەند: چوامینی ، ڤاڵڤێردی ، ئاردا گولەر.
هێڵی هێرشبەر: ڤینیسیۆس ، ماستانونۆ ، مباپێ.