پێکهاتەی چاوەڕوانکراوی یاریی نێوان بەرشەلۆنە و پاریس سانجێرمان

وەرزش

01/10/2025     ژمارەی بینراو 316

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ئەمڕۆ چوارشەممە کاتژمێر 10ی شەو بە کاتی کوردستان، لە گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، بەرشەلۆنە میوانداری یانەی پاریس سانجێرمان دەکات.

بەرشەلۆنە و پاریس سانجێرمان بە ئامانجی دووەم سەرکەوتنی لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا دەچنە نێو یارییەکەی ئەمڕۆوە، هەروەها بلاوگرانا هەوڵدەدات لە پاڵەوانەکانی وەرزی ڕابردوو باشتر بێت وەک پاڵنەرێکی بەهێز لەسەر ڕێگای نازناوێک کە لە ساڵی 2015وە لە یانە کەتەلۆنییەکە دوورکەتووەتەوە.

لە کاتێکدا پاریس سانجێرمان دەیەوێت سەروەری خۆی بەرامبەر بەرشەلۆنە پشتڕاست بکاتەوە و ئەو چوار گۆڵە دووبارە بکاتەوە کە لە دوایین یاریی نێوان هەردوو یانە تۆمارکرابوو، هاوکات دەیەوێت نازناوی ئەوروپی خۆی بپارێزێت و ڕاستەوخۆ سەربکەوێت بۆ قۆناغی 16.

ڕۆژنامەی "ئاس"ی ئیسپانی پێکهاتەی چاوەڕوانکراوی بەرشەلۆنە و پاریس سان جێرمان لە یارییەکەی ئەمڕۆدا ئاشکرا دەکات، چونکە هەردوو ڕاهێنەر کارتی بردنەوەکانیان بە هیوای بەدەستهێنانی سەرکەوتن ئەنجام دەدەن.

پێکهاتەی چاوەڕوانکراوی بەرشەلۆنە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

گۆڵپارێز: چیزنی 

هێڵی بەرگریکار: کوندێ، ئێریک گارسیا، کۆبارسی، باڵدێ

هێڵی ناوەڕاست: پێدری، دی یۆنگ، ئۆلمۆ

هێڵی هێرشبەر: لامین یامال، لیڤاندۆڤسکی، ڕاشفۆرد

پێکهاتەی پاریس بەم شێوەیەیە:

گۆڵپارێز: شێڤالیێە

هێڵی بەرگریکار: حەکیمی، زابارنی، پاچۆ، نونۆ مێندێز

هێڵی ناوەڕاست: ڤیتینها، فابیان ڕویز، جواو نێڤێس

هێڵی هێرشبەر: مایۆلۆ، ڕامۆس، بارکۆلا

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن